سیاسەت و یاساکانی بەکارهێنان
کۆکردنەوەی زانیاری
- ئێمە مێژووی چاتەکانی بەکارهێنەران خەزن دەکەین تاکو بتوانن دواتر بیانبینن.
- فایلە پەیوەندیدارەکان (وەک وێنە و PDFـەکان) لە کلاود خەزن دەکرێن.
- ئێمە مۆدێلی زیرەکی دەستکردی تایبەت بە خۆمان بەکار ناهێنین، بەڵکو سوود لە APIـی بەرهەمهێنەرەکانی زیرەکی دەستکرد وەردەگرین.
- ئێمە زانیارییەکانتان بۆ ڕاهێنانی هیچ مۆدێلێکی زیرەکی دەستکرد بەکار ناهێنین.
بەکارهێنانی زانیاری
- زانیارییەکان تەنها بۆ پیشاندانی مێژووی چاتەکان بە بەکارهێنەر بەکاردێن.
- زانیارییەکان بە هیچ لایەنێکی سێیەم نادرێن جگە لە بەرهەمهێنەرەکانی زیرەکی دەستکرد کە وەڵامەکان دروست دەکەن.
مافەکانی بەکارهێنەر
- مافی داواکردنی کۆپییەک لە زانیارییەکانت هەیە.
مەرجەکانی بەکارهێنان
بەکارهێنانی دروست
- نابێت خزمەتگوزارییەکە بۆ مەبەستی نایاسایی یان زیانبەخش بەکار بهێنیت.
- نابێت فایلی نەشیاو یان زیانبەخش (وێنە، PDF) ئەپلۆد بکەیت.
وردەکاری پەیوەندیدار بە بەرهەمهێنەرەکانی زیرەکی دەستکرد
- وەڵامەکان لەلایەن بەرهەمهێنەرەکانی زیرەکی دەستکردەوە بەرهەم دەهێنرێن.
- دەبێت بەکارهێنەران پابەندی سیاسەتەکانی بەرهەمهێنەرەکانی زیرەکی دەستکرد بن کاتێک لە خزمەتگوزارییەکەمان کەڵک وەردەگرن.
سنووردارکردنی بەرپرسیارێتی
- ئێمە بەرپرسیار نین لە دروستی ناوەڕۆکی بەرهەمهێنراو لەلایەن بەرهەمهێنەرەکانی زیرەکی دەستکردەوە.
- ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر زیانێک کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە ڕوو بدات.
کۆتاییهێنان بە خزمەتگوزاری
ئێمە مافی ئەوەمان هەیە خزمەتگوزارییەکە بۆ هەر بەکارهێنەرێک کە پێشێلی ئەم مەرجانە بکات، ڕابگرین.